ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی مانگی ڕێبه‌ندان، بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام له به‌رده‌م ده‌فته‌ری ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له شاری تاران كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، زۆربه‌ی ئه‌و به‌ندكراوانه به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێنداروه و بنه‌ماڵه‌كانیان ماوه‌ی دوو مانگه به مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له جێبه‌جێكرانی حوكمه‌كانیان به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م زیندانه‌كانی ڕه‌جایی شار و ده‌فته‌ری په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ده‌زگای قه‌زایی له تاران كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه ئه‌به‌ن و دروشمی “نا بۆ ئێعدام” به‌رز ئه‌كه‌نه‌وه.