هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جهانی منداڵ، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی حه‌ماسه‌وه ڕفێندراون، له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری ڕێكخراوی یۆنیسف له له “تل ئاویو”ی ئیسڕائیل كۆبوونه‌وه و خوازیاری ئازادی بارمته‌گیراوان بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه بڕیار بوو له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كابینه‌ی شه‌ڕی ئیسڕائیل دیدار بكه‌ن، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. ناڕازیان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ئاڵای ئیسڕائیل و وینه‌ی بارمته‌كانی ده‌ستی حه‌ماس، خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و ئازادی ئازیزانیان بوون. شایانی باسه كه وتوووێژی ئاگربه‌ستی كاتی له نێوان ئیسڕائیل و حه‌ماس به نێوانگیری ئه‌مریكا و قه‌ته‌ر به‌رده‌وامه و هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له گه‌یشتنی هه‌ردوولا به ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئاگربه‌ستی چوار ڕۆژه ده‌كه‌ن.