كۆمه‌ڵێك له ئێرانیه‌كانی دانیشتووی شاری “ئالانیا“ی توركیا شه‌وی شه‌ممه 26ی مانگی خه‌رمانان، به مه‌به‌ستی ئیدانه كردنی كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” له‌لایه‌ن گه‌شتی ئێرشاد و ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر خۆپێشانده‌رانی سه‌قز و سنه و برینداربوونی ده‌یان كه‌س، كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه به هه‌ڵگیرسیانی مۆم بۆ ڕێزگرتن له یادی “مه‌هسا ئه‌مینی” له ناوه‌ندی شاری “ئالانیا” كۆبوونه‌وه و داوایان له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد پرسی مافی ژنان له ئێران بخه‌نه بابه‌تی ڕۆژڤه‌وه و ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌هۆی پێشێلكارییه‌كانی له بواری مافی مرۆڤ دا مه‌حكووم و ناچار به وڵامدانه‌وه كه‌ن.