كۆمه‌ڵێك له ئێرانیه‌كانی دانیشتووی شاری فڕانكفۆرتی ئاڵمان ڕۆژی شه‌ممه ٢6ی مانگی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تی به كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی“ له‌لایه‌ن گه‌شتی ئێرشاد و سه‌ركوتی خۆپێشاندانی خه‌ڵكی سه‌قز و سنه له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له ئێرانییه‌كانی دانیشتووی شاری فڕانكفۆرتی ئاڵمان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی كۆماری ئیسلامی له‌و شاره كۆبوونه‌وه و وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی “مه‌هسا ئه‌مینی“، ئه‌شكه‌نجه و كوشتنی “مه‌هسا” و سه‌ركوتی خۆپێشانده‌رانی سه‌قز و سنه‌یان له‌لایه‌ن ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامیه‌وه به توندی مه‌حكووم كرد.