ڕۆژی هه‌ینی ٩ی مانگی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی دانیشتووی وڵاتی نۆ‌رویژ له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ركوتی خوێناوی خه‌ڵكی ئێران له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ئه‌و ڕژیمه له شاری ئۆسلۆ كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم نیشاندا و بێده‌نگی كۆمه‌ڵگای جیهانیان له‌ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری داخرانی سه‌فاره‌تی ئه‌و ڕژیمه له وڵاته ئۆرووپایهكان بوون.