ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی مانگی ڕه‌شه‌مه، ئێرانیانی ئازادیخواز له چه‌ند وڵاتی ئورووپایی دژبه ژه‌هراویكردنی قوتابیان و خوێندكاران له‌لایه‌ن ناوه‌نده مه‌زهه‌بی و ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامیه‌وه خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز له مادریدی ئیسپانیا، گۆتنبێرگ و ستۆكهۆڵمی سوید و بێڕنی سویس دژبه جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی كۆبۆونه‌وه و به ڕێپێوان و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد، دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” و “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”یان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای جیهانی له ئاست سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ئه‌و ڕژیمه دڕنده‌یه بوون.