ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی مانگی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیان كانادا به‌بۆنه‌ی سێهه‌مین ساڵیادی به ئامانجگرتنی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی و گیان له‌ده‌ستدانی ١٧٦ كه‌س له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری “ئیكائۆ” كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له چه‌ندین بانگهێشتنامه كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا بڵاوكراوته‌وه، بڕیاره ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش ئێرانیانی سه‌رانسه‌ری جیهان بۆ ڕێزگرتن له یادی گیانبه‌ختكردووانی ڕووداوی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌ه‌وه و گیان له‌ده‌ستدانی ١٧٦ كه‌س كۆببنه‌وه. ڕۆژی شه‌ممه كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی مۆنتڕاڵی كانادا به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م سازمانی هه‌وانه‌وه‌ردی غه‌یره‌نیزامی “ئیكائۆ” و ڕۆشنكردنی مۆم و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد، خوازیاری ده‌كردنی كه‌سانی سه‌ر به سپای پاسداران له‌و وڵاته و كاردانه‌وه‌ی توندی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه دژبه كۆماری ئیسلامی بوون.