ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ئێرانیانی ئازادیخواز له شاری مالمۆی سوید دژبه قه‌تڵی حكوومه‌تی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند” كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی ئارمیتا گه‌راوه‌ند و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی،خوازیاری محاكمه‌ی تاوانبارانی سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی ژنان له ئێران بوون. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه هه‌روه‌ها پشتیوانی خۆیان له خانه‌نشینكراوانی ناڕازی و مانگرتنی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت ڕاگه‌یاند و داوایان له كۆمه‌ڵگای ئێران كرد، هاوڕێ له‌گه‌ڵ خانه‌نشینكراوان و كرێكارانی ناڕازی دژبه كۆماری ئیسلامی خه‌بات بكه‌ن.