کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیان له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تخانه‌ی كۆماری ئیسلامی له‌ ئاڵمان و ئۆتریش

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیان له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تخانه‌ی كۆماری ئیسلامی

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ئێرانیانی دانیشتووی شاره‌كانیفڕانكفۆرتئاڵمان وویه‌نی ئۆتریش، له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تخانه‌ی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ و جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامیان به‌ توندی مه‌حكووم كرد.

به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ وێڕای مه‌حكووم كردنی سه‌ركوتی ژنان و هه‌ڵسووكه‌وتی دڕندانه‌ی ڕژیم ڵه‌گه‌ڵ خۆپێشانده‌ران، پشتیوانی خۆیان له‌ ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران ده‌ربڕی. به‌شداربووان به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌یمه‌هساو قوربانیانی خۆپێشاندانه‌كانی ١٠ ڕۆژی ڕابردوو خوازیاری محاكمه‌ی تاوانباران بوون. له‌ هه‌واڵێكی نوێ دا ئێرانیانی دانیشتوویتێگزاسی ئامریكاش له‌ ڕێپێوانێكی گه‌وره‌دا سه‌ركوتی خۆێناوی خۆپێشانده‌رانیان به‌توندی مه‌حكووم كرد.