ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م شوێنی به‌سته‌ری بوونی “حسێن عه‌لی نه‌ییه‌ری” خوازیاری به‌ندكران و محاكمه‌ی ئه‌و قازییه بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “حسێن عه‌لی نه‌ییه‌ری” ناسراو به قازی مه‌رگ و یه‌كێك له ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ئێعدامی به‌ندكراوانی سیاسی له هاوێنی ساڵی ٦٧، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی هانووفێری ئاڵمان كراوه و بڕیاره دكتۆر “مه‌جید سه‌میعی” نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكات. ڕۆژی ڕابردوو ئێرانیانی ئازادیخواز به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی هانووفێر خوازیاری به‌ندكران و محاكمه‌ی ئه‌و جه‌نایه‌تكاره بوون.