ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی خاكه‌لێوه، ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووی گۆرجستان به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی كۆماری ئیسلامی دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕژیمه سه‌ركوتگه‌ره نیشان دا.
به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووی گۆرجستان به به‌دسته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕژیمه سه‌ركوتگه‌ره نیشان داوه و خوازیاری سزادانی تاوانبارانی هێرشه شیمیایه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر قوتابیانی كچ بوون.