ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی مانگی به‌فرانبار، ئێرانیانی به‌ریتانیا له‌به‌رده‌م ناوه‌ندی ئیسلامی ڕژیم له‌و وڵاته كۆبوونه‌وه و سه‌ركوتی خۆپێشانده‌رانیان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه به توندی مه‌حكووم كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی به‌ریتانیا ماوه‌ی ٢٦ ڕۆژه له‌به‌رده‌م ناوه‌ندی ئیسلامی ڕژیم له له‌نده‌ن كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه ده‌به‌ن و وێڕای ئیدانه‌كردنی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی داوایان له ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا كردووه كه ئه‌و ناوه‌نده تیرۆریستیه دابخات و داراییه‌كانی ڕژیم له‌و وڵاته زه‌وت بكات و ئاغازاده‌كانی ڕژیم له به‌ریتانیا ده‌ربكات.