ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز له‌به‌رده‌م شوێنی نیشته‌جێبوونی نوێنه‌ری كۆماری ئیسلامی له نیۆیۆركی ئا‌مریكا كۆبوونه‌وه و دار و دیواری ئه‌و بینایه‌یان به ڕه‌نگی سوور نه‌قشاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی دانیشتووی وڵاتی ئا‌مریكا به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م شوێنی نیشته‌جێبوونی نوێنه‌ری كۆماری ئیسلامی له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كۆبوونه‌وه و وێڕای وتنه‌وه‌ی دروشم، ته‌نافی ئێعدام‌یان وه‌كوو سیمبۆلێك بۆ ده‌سه‌ڵاتی په‌ت و سێداره‌ی ئیسلامی له مل كرد و ڕه‌نگی سووریا‌ن به دیواری ئه‌و شوێنه دا پژاند. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه خوازیاری ڕاگرتنی حوكمی ئێعدام بوون و داوایان له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد ڕێكاری پێویست بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئێعدامه‌كانی ده‌یه‌ی شه‌ست بگرێته به‌ر.