ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی مانگی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران له‌به‌رده‌م ناوه‌ندی ئیسلامی ڕژیم له مه‌نچستری به‌ریتانیا و هه‌روه‌ها به‌رامبه‌ر به سه‌فاره‌تی كۆماری ئیسلامی له شاری ته‌فلیسی گورجستان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ داخوازی نوێنه‌رانی پاڕله‌مانی به‌ریتانیا بۆ داخستنی ناوه‌نده مه‌زهه‌بیه‌كانی ڕژیم له‌و وڵاته، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز له‌به‌رده‌م ناوه‌ندی ئیسلامی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی له شاری مه‌نچستر مانیان گرت و له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئێرانیان له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ڕژیم له شاری تفلیسی گورجستان كۆبوونه‌وه و وێڕای ئێدانه‌كردنی جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم، خوازیاری داخرانی سه‌فاره‌تخانه‌كان، ده‌ركردنی نوێنه‌رانی ڕژیم له وڵاتانی ئۆرووپایی و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر داراییه‌كانیان له یه‌كیه‌تی ئۆرووپا بوون.