شه‌وی شه‌ممه ٢٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ئێرانیانی دانیشتووی ئاڵمان پاش ڕووداوه‌كانی زیندانی ئێڤین له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و سه‌فاره‌تی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه و دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی نیگه‌ران له دۆخی زیندانی ئێڤین له‌شاره‌كانی به‌ڕلین، هامبوورگ و فڕانكفورت له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و سه‌فاره‌تی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه و‌دروشمی “ئێڤین خۆێناویه و دونیا له خه‌ودایه“یان به‌رزكرده‌وه و نه‌فره‌ت و بێزاری خۆیان له ڕژیم و به‌رپرسانی جه‌نایه‌تكای ده‌ربڕی.