ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی مانگی به‌فرانبار، ئێرانیانی دانیشتووی شاری گۆتنبێرگی سوید دژبه كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی دانیشتووی گۆتنبێرگ له ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تیدا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی، پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی ئێران ده‌ربڕی و داویان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد ڕێگه له ئێعدامی به‌ندكراوانی سیاسی بگرن و نوێنه‌رانی كۆماری ئیسلامی له وڵاته‌كانیان وه‌ده‌ر بنێن و سه‌فاره‌تخانه‌كانی ڕژیم دابخه‌ن.