ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی مانگی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سیاسی چه‌پ له وڵاتی سویس دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سیاسی چه‌پ له وڵاتای سویس به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی ده‌نگی كرێكارانی ئێران به كۆمه‌ڵگای جیهانی و ئیدانه‌كردنی جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم له حه‌ق كرێكاران، خانه‌نشینكراوان، موعه‌لیمان و هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا خۆپێشاندانیان كرد. جێگای ئاماژه‌یه كه “جه‌مشید پورانپیر” ئه‌ندامی سه‌ندیكای كرێكارانی سویس له‌و ئاكسیۆنه به‌یانیه‌ی خوێنده‌وه و به‌شداربووان خوازیای ده‌ركردنی نوێنه‌رانی كۆماری ئیسلامی له ڕێكخراوی جیهانی كار بوون.