ئێرانیانی ئازادیخوازی وڵاتی هوله‌ند ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی پووشپه‌ڕ، له كۆبوونه‌وه‌یێك دا سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر شه‌ریفه محه‌ممه‌دیانیان به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئێرانیانی دانیشتووی هوله‌ند له شاری خڕۆنینگن كۆبوونه‌ته‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه به وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی، خوازیاری كاردانه‌وه‌ی جیددی كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌رامبه‌ر به پێشێلكارییه‌كانی ڕژیم له بواری مافی مرۆڤ بوون.