ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی به‌فرانباری ١٤٠٢، ئێرانیانی دانیشتووی وڵاتانی سوید، هوله‌ند، ئه‌مریكا، كانادا، ئاڵمان و ئۆستڕاڵیا دژبه شه‌پۆلی ئێعدامی به‌ندكراوان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كارزارێك له ژێر ناوی “ڕاگرتنی حوكمی ئێعدام” له وڵاتانی جیهان ده‌ستی پێكردووه و ئێرانیانی ده‌روه‌ی وڵات بڕیاره له ڕۆژانی ١٣ بۆ ٢٠ی ژانویه‌ی ٢٠٢٤ تێدا به‌شدار بن. ڕۆژی شه‌ممه ئێرانیان له وڵاتانی كانادا، ئه‌مریكا، ئۆستڕاڵیا، ئاڵمان، هوله‌ند و سوید به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد، خوێندنی سروودی شۆڕشگێڕانه، به‌رزكرنه‌وه‌ی دروشم و وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی، خوازیاری زیادكردنی گوشاری كۆمه‌ڵگای جیهانی بۆ سه‌ر ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی و ڕاگرتنی سزای ئێعدام بوون.