ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ئێرانیانی ئازادیخواز له وڵاتانی كانادا و به‌ریتانیا دژبه قه‌تڵی حكوومه‌تی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند” خۆپێشاندانیان كرد.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند” له تاران، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز به كۆوونه‌وه له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له شاره‌كانی له‌نده‌ن و وه‌نكۆڤێر، قه‌تڵی حكوومه‌تی ئارمیتایان به توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری سزادانی به‌رپرسانی داموده‌زگا ئه‌منیه‌تی و قه‌زاییه‌كانی ڕژیم بوون.