ڕۆژی شه‌ممه ٨ی ڕه‌زبه‌ر، ئێرانیانی ئازادیخواز له چه‌ند وڵاتی جیهان هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی هه‌ینی خوێناوی زاهیدان، ڕهژانه سه‌ر شه‌قام و به وتنه‌وی دروشم پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵكی به‌لووچ ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز له شاره‌كانی فڕانكفۆرت، هانووفێر، ئێستۆكهۆڵم، مالمۆ، گۆتێنبێرگ، ئامستردام و له‌نده‌ن به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، دژبه به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشمیان وته‌وه و خوازیاری سزادانی تاوانباران و پشتیوانی كۆمه‌ڵگای جیهانی له خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕێوی ئێران بوون. به‌شداربووان دروشمه‌كانی “زاهیدان، چاو و ڕووناكی ئێران” و “كورد، به‌لووچ، ئازه‌ری، ئازادی و به‌رابه‌ری” یان به‌رز كرده‌وه.