ڕۆژی شه‌ممه ٣ی مانگی به‌فرانبار و هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ده‌مین ڕۆژی شۆڕشی گه‌لانی ئێران، ئێرانیان له وڵاتانی بلژیك و توركیه به مه‌به‌ستی پشتیوانی له خه‌ڵكی ئێران و شه‌رمه‌زاركردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیمی ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی بلژیك به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له بڕۆكسل، خوازیاری داخستنی سه‌فاره‌تخانه‌ی ڕژیم و ده‌ركردنی نوێنه‌رانی كۆماری ئیسلامی له ئۆرووپا بوون، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئێرانیان له ئیستانبوول و ئیزمیری توركیه هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ده‌مین ڕۆژی شۆڕشی گه‌لانی ئێران، له دوو چالاكی جیاجیادا پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵكی ئازادیخواز ده‌ربڕی و جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیمی ئیسلامیان به توندی مه‌حكووم كرد.