ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ئێرانیان له‌وڵاتانی بلژیك، دانمارك، ئاڵمان، سوید و مه‌جارستان دژبه سه‌ركوتی خوێناوی خوپێشانده‌ران له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا به‌شداری برینیان هه‌بووه و هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئێرانیانی ئازادیخواز به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیان و وتنه‌وه‌ی دروشم سه‌پاندنی حوكمی ئێعدام به‌سه‌ر به‌ندكراوانیان به توندی مه‌حكووم كردووه و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای جیهانی دژبه پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن ڕژیمی ئیسلامی ئێرانه‌وه بوون. به‌شداربووان داوایان له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ كرد كه ڕێكاری پێویست بۆ به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی و پشتیوانی له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران بگرنه‌به‌ر.