ڕۆژی هه‌ینی ٢٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی دانیشتووی وڵاتی شیلی له‌شاری سانتیاگۆ له به‌رده‌م سه‌فاره‌تی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه و به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له‌هه‌مبه‌ر سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌ران، پاسپۆرته‌كانیان ئاگردا.
یه‌كێك له به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه وتی، شه‌رم ئه‌كا بڵێت ئێرانیه و پاسپۆرتی كۆماری ئیسلامیه پێیه كاتێك ئه‌و هه‌موو دڕنده‌ییه له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌بینێت، هاووڵاتییه‌كی دیكه ده‌ڵێت مه‌به‌ستی ئێمه پشتیوانی له خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی ئێران و ئێدانه‌كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیمی ئیسلامیه و به‌رده‌وام ئه‌بین له ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانمان. ناڕازیان په‌نجه‌ی خوێناویان به دیواری سه‌فاره‌تی كۆماری ئیسلامیه‌وه چهسباند و چه‌ند كه‌سێك به ڕوومه‌تی خوێناوی له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌ت پاڵ كه‌وتن و كوشتنی خۆپێشانده‌رانیان به توندی مه‌حكووم كرد. له‌هه‌واڵێكی دیكه‌دا ئێرانیانی وڵاتانی ئۆستڕاڵیا و سویدیش له دوو كۆبوونه‌وی گه‌وره‌دا سهكوتگهرییهكانی كۆماری ئیسلامیان به توندی مه‌حكووم كرد.