ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووی وڵاتی دانمارك به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی، سه‌پاندنی سزای ئێعدام‌یان به‌سه‌ر “ڕه‌زا ڕه‌سایی” و “موجاهد كوركور” مه‌حكووم كرد.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵه‌وگه‌ڕی له‌سێداره‌دانی “محه‌ممه‌دمێهدی كه‌ره‌می” و “محه‌ممه‌د حسێنی”، له‌به‌رده‌م سه‌فاه‌رتخانه‌ی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه و خوازیاری ڕاگرتنی سزای ئێعدامی “ڕه‌زا ڕه‌سایی” و “موجاهد كوركور” بوون.