ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی مانگی گه‌لاوێژ، ئێرانیانی ئازادیخواز له وڵاتانی هوله‌ند، ئاڵمان و به‌ریتانیا دژبه كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه به ساڵڕۆژی شۆڕشی “ژینا”، ئێرانیانی ئازادیخواز به كۆبوونه‌وه له شاره‌كانی ئامستردام، هامبورگ، به‌ڕلین و له‌نده‌ن وێڕای ڕێزگرتن له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه. به‌شداربووان به به‌ده‌سته‌ه‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیان خوازیاری دانانی سپای پاسداران له لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی و پشتیوانی كۆمه‌ڵگای جیهانی له خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی ئێران بوون.