ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕه‌شه‌مه، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی دانیشتووی به‌ریتانیا به كۆبوونه‌وه له شاری له‌نده‌ن پشتیوانی خۆیان له چالاكانی مافی مرۆڤ و ڕۆژنامه‌نووسانی به‌ندكراو له ئێران ده‌ربڕی.
له ماوی چه‌ند مانگی ڕابردوو كه شۆڕشی “ژن،ژیان، ئازادی” له ئێران به‌رده‌وام بووه به ده‌یان چالاكی مافی مرۆڤ و ڕۆژنامه‌نووس و هه‌واڵنێر له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه. ڕۆژی ڕابردوو كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووی به‌ریتانیا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیدا له شاری له‌نده‌ن سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامیان به توندی شه‌رمه‌زار كرد و داوایان له ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته كرد سپای پاسداران بخاته لیستی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تیه‌وه.