ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی گوڵان، ئێرانیانی ئازادیخوازی ئۆستڕاڵیا دژبه ژاراویكردنی قوتابیان له‌لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامیه‌وه خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخوازی ئۆستڕاڵیا به كۆبوونه‌وه له شاری سیدنی دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كردۆته‌وه و پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری ڕاگه‌یاندووه. به‌شداربووان به به‌دسته‌وه‌گرتنی پلاكارد و ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی، ژاراویكردنی قوتابیانیان بو توندی شه‌رمه‌زار و خوازیاری محاكمه‌ی تاوانبارانی ئه‌و جه‌نایه‌ته بوون.