ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی مانگی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی دانیشتووی وڵاتانی فه‌ڕانسه، ئۆتریش، سویس و ئاڵمان دژبه ئێعدامی دوو به‌ندكراوی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د مێهدی كه‌ره‌می” و “محه‌ممه‌د حسێنی” له‌لایه‌ن ڕژیمی ئیسلامیه‌وه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیان له شاره‌كانی زوریخی سویس، ویه‌نی ئۆتریش، پاریسی فه‌ڕانسه و فڕانكفۆرتی ئاڵمان به كۆبوونه‌وه و ڕێپوانی ناڕه‌زایه‌تی دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی نیشاندا و خۆپێشانده‌ران له زوریخ دروشمی “ڕاپه‌ڕن بۆ ژن، ژیان ئازادی”یان به‌رز كرده‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئێرانیانی ئاڵمان و فه‌ڕانسه به وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه ڕژیمی ئیسلامی تۆڕه‌یی و نه‌فره‌تی خۆیان له ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ر نیشان دا و خوازیاری ده‌ركردنی نوێنه‌رانی ڕژیم و داخستنی سهفارهتخانهكانیان له ئۆرووپا بوون و ڕایانگه‌یاند: تا ئه‌م ڕژیمه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بێت، تیرۆر، ئێعدام و زیندانیش درێژه‌ی ئه‌بێت.