ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٦ی مانگی به‌فرانبار، ئێرانیانی دانیشتووی ئاڵمان و هه‌له‌ند به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران دژبه كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه و خوازیاری دانانی سپای پاسداران له لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی دانیشتووی شاره‌كانی “هامبوورگ”ی ئاڵمان و “ئامستردام”ی هو‌له‌ند هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیان له شاری ئیستراسبۆرك و له‌به‌رده‌م پاڕله‌مانی ئۆرووپا، دژ به ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری پشتیوانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له شۆڕشی گه‌لانی ئێران و دانانی سپای پاسداران له نێو لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌روه‌ها داخرانی سه‌فاره‌تخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له وڵاتانی ئۆرووپایی بوون.