ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی ئاڵمان دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سیاسی و ئێرانیانی ئازادیخواز له شاری كاسڵی ئاڵمان كۆبوونه‌وه و جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامیان مه‌حكووم كرد. به‌شداربووان به به‌دسته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” خوازیاری ڕاگرتنی سزای ئێعدام و پێشتیوانی كۆمه‌ڵگای جیهانی له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران بوون. ناڕازیان هه‌روه‌ها داویان كرد سپای پاسداران بخرێته لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی و تاوانباران سزا بدرێن.