ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی مانگی به‌فرانبار، ئێرانیانی شاره‌كانی “سه‌ن دیه‌گۆ”ی ئا‌مریكا و پاریسی فه‌ڕانسه به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری و مه‌حكووم كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی شاری “سه‌ن دیه‌گۆ”ی ئا‌مریكا به به‌رزڕاگرتنی یادی قوربانیانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی و به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران دژبه كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد و سه‌پاندنی حوكمی ئێعدام به‌سه‌ر لاوانی ناڕازیان به توندی شه‌مه‌زار كرد و داوایان له ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا كرد ڕێگه له ئێعدامی لاوانی شۆڕشگێڕ بگرێت، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئێرانیانی فه‌ڕانسه به كۆبوونه‌وه له مه‌یدانی “ترۆكادرۆ”ی پاریس وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی ئێعدامی به‌ندكراوانی سیاسی له‌لایه‌ن ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی، پشتیوانی خۆیان له ئاخێزی جه‌ماوه‌ری گه‌لانی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری دا ڕاگه‌یاند.