ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووی بلژیك به‌مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی هێرشه شیمیاییه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر قوتابخانه‌كان له ناوه‌ندی بڕۆكسل كۆبوونه‌وه و دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازایخواز به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی شۆڕشی “ژینا”، وێڕای پشتیوانی له خه‌باتی خه‌ڵكی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری، ژاراویكردنی قوتابیانیان له‌لایه‌ن ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی كۆماری ئیسلامی به توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای جیهانی له ئاست ئه‌و جه‌نایه‌ت بوون.