ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی مانگی ڕه‌شه‌مه، ئێرانیانی ئازادیخوازی وڵاتانی ئۆرووپایی به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران دژبه كۆماری ئیسلامی له وڵاتی بلژیك كۆبوونه‌وه و خوازیاری دانانی سپای پاسداران له لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز له‌به‌رده‌م پاڕله‌مانی یه‌كیه‌تی ئۆرووپا كۆبوونه‌ته‌وه و دژ به ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كردووه و خوازیاری پشتیوانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له شۆڕشی گه‌لانی ئێران و دانانی سپای پاسداران له نێو لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌روه‌ها داخرانی سه‌فاره‌تخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له وڵاتانی ئۆرووپایی بوون.