ڕۆژی هه‌ینی ٨ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له شاره‌كانی مه‌نچستری به‌ریتانیا و ستۆكهۆڵمی سوید دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی نیشان دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز له مه‌نچستر و ستۆكهۆڵم به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكاد و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی خوازیای دانانی سپای پاسداران له لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی بوون. به‌شداربووان دروشمه‌كانی “ئه‌مساڵ ساڵی خوێنه،سه‌یدعه‌لی سه‌رنگوونه” و “حكوومه‌تی دژه ژنمان ناوێت”یان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری پشتیوانی كۆمه‌ڵگای جیهانی له شۆڕشی گه‌لانی ئێران بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری بوون.