ڕۆژی هه‌ینی ١ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز له‌به‌رده‌م ناوه‌ندی ئیسلامی ڕژیم له شاری مه‌نچستری به‌ریتانیا كۆبوونه‌وه و خوازیاری داخرانی ئه‌و ناونده بوون.
به‌وته‌ی به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه، مه‌به‌ست له‌و چالاكیه شه‌رمه‌زاركردنی هێرشی شیمیایی ڕژیم بۆ سه‌ر قوتابیانی كچ و پشتیوانی له “وه‌حید به‌هه‌شتی” كه ماوه‌ی ٥٠ ڕۆژه له‌و شوێنه مانی گرتووه بووه. به‌شداربووان خوازیاری دانانی سپای پاسداران له لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی و داخرانی ناوه‌نده ئیسلامیه‌كانی ڕژیم له یه‌كێتی ئورووپا بوون.