ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز له ناڕه‌زایه‌تی به مامه‌ڵه‌ی وڵاتی سوید له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی و ئازاكردنی حه‌مید نووری خۆپێشاندانیان كرد.
“وی‌دا مێهران نیا” هاوژینی “ئه‌حمه‌دڕه‌زا جه‌لالی” پزیشك و توێژینه‌ری زیندانی، له‌و چالاكییه به‌شداری كرد و ڕایگه‌یاند كه ده‌یه‌وێت چاوی به سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید بكه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی پرسیاری لێ بكات كه بۆ هاوژینه‌كه‌ی ئه‌ویان ئازاد نه‌كردووه؟. “ئه‌حمه‌دڕه‌زه‌ا جه‌لالی” ساڵی ٩٥ی هه‌تاوی كاتێك بۆ به‌شداری له كۆنفڕانسێك سه‌ردانی ئێرانی كردبوو، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.