ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی گوڵان، ئێرانیانی ئازادیخواز له وڵاته‌كانی هوله‌ند، دانمارك و سویس دژبه ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
ئێرانیانی ئازادیخوازی تاراوكه بڕیاریان داوه له ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌مه، دژبه سزای ئێعدام له ئێران، له سه‌رانسه‌ری جیهان خۆپێشاندان بكه‌ن. ڕۆژی شه‌ممه كۆمه‌ڵێك له ئێرانیان به به‌ده‌سته‌وه گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم و ئه‌و كه‌سانه‌ی سزای ئێعدام‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری ڕاگراتنی سزای ئێعدام و سزادانی به‌رپرسانی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی ڕژیم بوون.