کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ چه‌ند وڵاتی جیهان دژبه‌ سزای ئێعدام

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ چه‌ند وڵاتی جیهان دژبه‌ سزای

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٢ی گوڵان، ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ وڵاته‌كانی ئۆتریش، ئاڵمان و سوید بۆ پشتیوانی له‌ به‌ندكراوانی مه‌حكووم به‌ ئێعدام كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم له‌به‌رده‌م پاڕله‌مانی ئۆتریش و نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌ ئاڵمان و سوید كۆبوونه‌ته‌وه‌ و سه‌پاندنی سزای ئێعدامیان به‌ سه‌ر “تووماج ساڵحی” و “مه‌حموود مێهرابی” مه‌حكووم كردووه‌. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییانه‌ خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدام له‌ ئێران و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی و چالاكانی كرێكاری و سنفی بوون.