ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی مانگی ڕه‌شه‌مه كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی له‌سێداره‌دانی حه‌وت به‌ندكراو له زیندانی ورمێ له‌به‌رده‌م ناوه‌ندی ئیسلامی ڕژیم له‌شاری مه‌نچستری به‌ریتانیا كۆبوونه‌وه و دژبه به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد ژاراویكردنی قوتابیان و خوێندكارانی كچ و له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوانیان له‌لایه‌ن ناوه‌نده قه‌زایی و ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به توندی مه‌حكووم كرد و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای جیهانی له‌ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی و داخستنی ته‌واوی ناونده مه‌زهه‌بیه‌كانی ڕژیم له ئورووپا بوون.