ڕۆژی هه‌ینی ٢٢ی به‌فرانباری ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له ئازادیخوازانی دانیشتووی به‌ریتانیا، له ناڕه‌زایه‌تی به ئێعدامی به‌ندكراوانی سیاسی له شاری له‌نده‌ن كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه، به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم له ٤٤ ساڵی ڕابردوو، دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی نیشان دا. ناڕازیان به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ڕاگرتنی حوكمی ئێعدامی “ڕه‌زا ڕه‌سایی”، “موجاهد كوركور”، “پژمان فاتحی”، “موحسن مه‌زڵووم”، “وه‌فا ئازه‌ربار”، “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی” و پژمان فاتحی” بوون.