ڕۆژی شه‌ممه ٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، چه‌ند گرووپی چالاك له بواری مافی مرۆڤی ئێرانی له وڵاتی ئاڵمان، به مه‌به‌ستی پشتیوانیكردن له شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری حیزبی سه‌وزی ئاڵمان له شاری كاڵسرۆهه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چوار گرووپی چالاك له بواری مافی مرۆڤ له ژێر ناوی به‌ره‌ی یه‌كگرتووی “ژن،ژیان،ئازادی”، به مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زاركردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ی حێزبی سه‌وز له شاری كاڵسڕۆههی ئاڵمان كۆبوونه‌وه و داویان له ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته كرد، له به‌رانبه‌ر پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له ئێران بێده‌نگ نه‌بن و دانووستانه ناوهكییهكانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕژیمه جه‌نایه‌تكاره ڕابگرن. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه هه‌روه‌ها داویان كردووه كه ناونده ئیسلامیه‌كانی ڕژیم له هامبوورگ و فڕانكفۆرت دابخرێت و گوشاره‌كانی سه‌ر كۆماری ئیسلامی به‌مه‌بستی ئازادی به‌ندكراوانی “دوو تابعیه‌تی” زیاد بكرێت.