ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووی وڵاتی له‌نده‌ن، به مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زاركردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تخانه‌ی ئه‌و ڕژیمه له شاری له‌نده‌ن كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی ده‌یان خۆپێشانده‌ری شۆڕشی “ژینا”، به به‌دسته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی، له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی ئه‌و ڕژیمه له شاری له‌نده‌ن كۆبوونه‌ته‌وه. به‌شداربووان به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری پشتیوانی كۆمه‌ڵگای جیهانی له بزووتنه‌وی “ژن،ژیان،ئازادی” و دانانی سپای پاسداران له لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی بوون.