کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ هوله‌ند و ئامریكا

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ هوله‌ند و ئامریكا 2

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی ڕه‌شه‌مه‌، ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ وڵاتانی هوله‌ند و ئامریكا دژبه‌ كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ و ژاراویكردنی قوتابیانیان له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌ به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخوازی ئامریكا به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م كۆشكی سپی و ئێرانیانی هوله‌ند له‌ شاری ئامستردام دژبه‌ ژاراویكردنی قوتابیان له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تی و مه‌زهه‌بیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌ و به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وێنه‌ی قوربانیانی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” دژبه‌ به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌. به‌شداربووان داوایان له‌ “جو بایدن” كرد سپای پاسداران وه‌كوو گرووپێكی تیرۆریستی بناسێنێت نه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات و داوایان له‌ كۆمه‌ڵگای جیهانیش كرد پشتیوانی شۆڕشی گه‌ڵانی ئێران بۆ گه‌یشتن به‌ ئازادی و به‌رابه‌ری بن.