شه‌وی چوارشه‌ممه ٢٧ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی ئه‌مریكا له‌به‌رده‌م ڕێكخراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كۆبوونه‌وه و له فڕانكفۆرتی ئاڵمان و ستۆكهۆڵمی سوید ئێرانیان له دوو كۆبوونه‌وه‌ی جیاجیا دا خوازیاری ڕاگرتنی سزای سێداره‌ی سێ به‌ندكراوی ئیسفه‌هان بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز له‌شاری فڕانكفۆرتی ئاڵمان له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشم دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌و حكوومه‌ته جه‌نایه‌تكاره نیشان دا و خوازیاری ڕاگرتنی سزای سێداره‌ی به‌ندكراون بوون. هه‌روه‌ها له ستۆكهۆڵمی سوید ئێرانیان به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ساختمانی ته‌له‌فزیوونی سوید خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای جیهانی له ئاست شه‌پۆلی ئێعدامی به‌ندكراوان له ئێران بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ژماره‌یه‌ك له ئازادیخوازانی ئه‌مریكا به كۆبوونه‌وی شه‌وانه له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان خوازیاری گوشار هێنان بۆ سه‌ر حكوومه‌تی ئیسلامی ئێران بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراوی ئیسفه‌هان بوون.