ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی مانگی گوڵان، ئێرانیانی ئازادیخواز له وڵاتانی سوید، فه‌ڕانسه و ئیتالیا دژبه شه‌پۆلی له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوان له ئێران خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز له شاره‌كانی ستۆكهۆڵم، پاریس و میلان به به‌دسته‌وه‌گرتنی وێنه‌كانی “تووماج ساڵحی”، “سامان یاسین”، “مه‌جید كازمی”، “ساڵح میرهاشمی” و “سه‌عید یه‌عقووبی” دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ماشینی كوشتار و ئێعدامی كۆماری ئیسلامی نیشان دا. به‌شداربووانی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه داوایان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد ڕێگه به ئێعدام كردنی به‌ندكراوان له ئێران بگرن و به‌رپرسانی ده‌زگای قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی ڕژیم سزا بده‌ن.