ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی ڕه‌شه‌مه، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی وڵاتی سوید له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ڕاگرتنی سزای سێداره له ئێران بوون.
له درێژه‌ی كارزای “نا بۆ ئێعدام”، چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش ئێرانیانی ئازادیخواز له شاری كۆڵن كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه‌برد، ڕۆژی ڕابردووش ئێرانیانی دانیشتووی وڵاتی سوید له شاری ستۆكهۆڵم كۆبوونه‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی، خوازیاری ڕاگرتنی سزای سێداره و ئازادی ته‌واوی به‌ندكراوانی سیاسی بوون. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی”یان به‌رز كرده‌وه و دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی نیشان دا.