ڕۆژی شه‌ممه ٢ی مانگی گوڵان، ئێرانیانی ئازادیخوازی ئاڵمان به كۆبوونه‌وه له شاری كاسل، پشتیوانی خۆیان له شۆڕشی “ژینا” ده‌ربڕی و خوازیاری داخرانی سه‌فاره‌تخانه‌كانی ڕژیم له یه‌كێتی ئورووپا بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز له‌و كۆبوونه‌وه وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی هێرشی شیمیایی ڕژیم بۆ سه‌ر قوتابخانه‌كانی كچانه و ژاراویكردنی قوتابیان، خوازیاری دانانی سپای پاسداران له لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی و داخرانی سه‌فاره‌تخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له یه‌كێتی ئورووپا بوون. به‌شداربووان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی شۆڕشی “ژینا” و وتنه‌وه‌ی دروشم دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی نیشان دا.