کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخوازی ئاڵمان بۆ پشتیوانی له‌ گه‌وهه‌ر عشقی

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخوازی ئاڵمان بۆ پشتیوانی له‌ گه‌وهه‌ر

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٠ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له‌ ئێرانیانی ئازادیخوازی ئاڵمان بۆ پشتیوانی له‌ گه‌وهه‌ر عشقی دایكی هه‌میشه زیندوو سه‌تار به‌هه‌شتی، گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی، له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ شاری بۆن كۆبوونه‌وه‌.

گه‌وهه‌ر عشقی دایكی دادخوازی سه‌تار به‌هه‌شتی پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دایه‌ مینا سۆڵتانی، دایكی شه‌هریار محه‌ممه‌دی، بڕیاری دا كه‌ دژبه‌ ئه‌زیه‌ت و ئازاری بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی ئێران له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌ له‌به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ تاران مان بگرێت. هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ئه‌و ڕۆژه‌ی بڕیار بوو گه‌وهه‌ر عشقی له‌ ماڵ بچێته ده‌ره‌وه‌، خانووه‌كه‌یان گه‌مارۆ دا و ڕێگه‌یان نه‌دا كه‌س سه‌ردانی بكات. به‌و بۆنه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ ئێرانیانی ئازادیخوازی ئاڵمان بۆ ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژ له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ شاری بۆن كۆبوونه‌وه‌ و پشتیوانی خۆیان له‌ بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی ئێران ده‌ربڕی.