ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی عه‌فرین دژبه جه‌نایه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیه و گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی عه‌فرین به كۆبوونه‌وه له مه‌یدانی سه‌ره‌كی ئاواره‌كانی عه‌فرین له ناوچه‌ی ئێحداسی شه‌هبا، وێڕای دربڕێنی ناڕه‌زایه‌تی له ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی توركیه و گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته، ئاماری پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤی ٧ مانگی ڕابردوویان بۆ ڕای گشتی و كۆمه‌ڵگای جیهانی خوێنده‌وه. به‌پێی ئاماره‌كان، له ماوه‌ی ٧ مانگی ڕابردوودا ١٣ كه‌سی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه كوژراون و زیاتر له ٢٠٨ كه‌سی مه‌ده‌نیش ده‌ستبه‌سه‌ر و بێسه‌ر و شوێن كراون.